زایەڵە - مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاساییە و باشە و ئێستاش لە هەوڵی ئەوەداین پەیوەندییەکانمان باشتر بکەین و هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەت کێشەی مووچە.

خەریکین بگەین بە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، تەنها کێشەیەکی تەکنیکی بچووک ماوە و خەریکە چارەسەر ببێت هیوادارم لەمەودوا بابەتی مووچە نەبێتە كێشەیەک هاووڵاتییان پێوەی سەرقاڵ بن

لە دوو ساڵی داهاتوودا کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان دەکەینە ٢٤ کاتژمێری و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاویش هەوڵەکانمان بەردەوامە و لە هەولێرەوە دەستمان پێکردووە کە بە تەواوبوونی پرۆژەی ئاوی هەولێر تاوەکو ٣٠ ساڵی دیکە کێشەی ئاو چارەسەر دەبێت.

ئێمە سەربەزی خەڵکی کوردستانمان دەوێت و هیچ لایەنێکی سیاسی و هیچ تاکێکیش ناتوانێت هەرێمی کوردستان دابەشبکات.

کامەران کەریم